٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه‌ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ر و ئه‌ندامی(سه‌ركردایه‌تی كاتی، پارتی دیموكراتی كوردستان)(فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه‌)م پێگه‌یشت.

فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه‌ هاوخه‌باتێكی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر  بوو له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كانی ده‌ستپێكی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و سه‌ركردایه‌تی كاتی(پارتی دیموكراتی كوردستان) رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش و درێژه‌دان به‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمان و دۆست و ئاشانیان و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم ئارامی و سه‌بوری به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

 

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

1ـی10ـی2019

هەواڵی پەیوەندیدار