٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعوود بارزانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦/٩/٢٠١٩ لە سەڵاحەددین، پێشوازی لە هونەرمەندی ناسراوی شاری هەولێر محەمەد ئەحمەد ئەربیلی كرد و، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستە كرد، كە بە درێژایی تەمەنی خۆی خزمەتی هونەری كردووە.

لە دیدارەكەدا، سەرۆك بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی كرد، كە بە درێژایی تەمەنی خۆی خزمەتی هونەری كردووە و، جێگەی دەستی لە گەشەی كولتوور و هونەری شاری هەولێر و كوردستاندا دیارە و، نیشتمانپەروەرانە لە رێگەی هونەرەكەیەوە خزمەتی وڵاتی خۆی كردووە.

هەروەها سەرۆك بارزانی لە باری تەندروستی و ژیانی "ئەربیلی" پرسی و، هیوای ساغی و تەمەندرێژیی بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار