٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکى پەرلەمانى لوبنان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە ١٦ـی٩ـی٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە تەیموور جونبڵات، سەرۆکى فراکسیۆنى دیدارى دیموکراتى لە پەرلەمانى لوبنان و شاندێکى یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا پەیوەندیی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان لەگەڵ گەلی لوبنان بەگشتی و خانەوادەی جونبەڵات بەتایبەتی بەرز نرخێندرا و جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی هەردوولا کرایەوە.

باسکرنی ڕەوشی سیاسیی لوبنان و عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا و مەترسییەکانى تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار