پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی قەڵات
__2019_08_16_h20m54s48__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی (١٢)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی(کەناڵی تەلەفزیۆنی قەڵات) له پهیامێكدا پیرۆزبایى له بەڕێوەبەر و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەند و بینهرانى کەناڵی تەلەفزیۆنی قەڵات دهكات.
ئهمهش دهقى پهیامهكهیه:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی كەناڵی تەلەفزیۆنی قەڵات..
بەبۆنەی (١٢)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی(کەناڵی تەلەفزیۆنی قەڵات) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەكەین و، هیوادارین هەردەم لە كار وچالاكیەكانتان بەردەوام بن و لەرێی بەرنامەكانتانەوە خزمەتی زیاترو بەرچاوتری بواری رۆشنبیریی و راگەیاندن و كوولتوریی بكەن.
رۆڵی راگەیاندن بەگشتی و میدیای بینراو بەتایبەتی گرنگ و بەرچاوە، بۆیە پێویستە و ئەركی سەرشانی راگەیاندنكارانە لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیە دابن و لەخۆبردووانە و بوێرانە ئەو ئەركە پیرۆزە بەجێبگەیەنین.
لەم بۆنەیەدا، خوازیارین زیاتر و لە گشت روویەكەوە بەرەو پێش بچن و شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی، لەخزمەت كێشەرەواكانمان و داواكاریی و خواست و داواکاریەکانی هاووڵاتیان دابن، وەکو ھەمیشەش جەخت لەسەر پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی قەڵات دەكەینەوە و هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاتر لە چالاكیی و كارەكانتان بۆ دەخوازین و ھەر سەرکەوتووبن...
دەزگای رۆژشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
16/8/2019




