سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانى دەکات بەبۆنەى ١٦ى ئابەوە
__2019_08_15_h22m55s15__RM.jpg)
هەولێر-KDP.info- پەیامى پیرۆزبایى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بەڕێز سەرۆک بارزانى بەبۆنەى ١٦ى ئابەوە .
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی جەنابتان و (73) هەفتاو سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامان و جەماوەری PDK دەكەین و هیوای بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (PDK) دەكەینەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و, هەموو رۆژهەڵاتی ناڤین لەبەردەم كۆمەڵێ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكاری مەزندان, بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەم رەوشە پێویستیمان بە رێكخستنەوەی ناوەندی سیاسی كوردستان و یەكڕیزی و یەكدەنگی هەموو لایەنە سیاسییەكان و تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستانە, بۆ ئەمەش جەنابتان وەك هەمیشە دەتوانن رۆڵێكی كاریگەر و مەزن ببینن، لەم پێناوەشدا ئێمە وەكو YNDK ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و پشتوانییەكین, هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە رەواكانی.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
هەر بژین و سەركەوتوو بن بۆ كوردو كوردستان.
برای دڵسۆزتان غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
16/ 8 / 2019




