٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر: جەژن لە کەشێکی ئارام بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەڵێ، ئەو پلانەی دایانڕشت بۆ رۆژانی جەژن وەک خۆی ١٠٠% جێبەجێکرا و لە هەر چوار رۆژی جەژندا هیچ رووداوێک رووینەدا.

لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌رێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند :" چوار رۆژی جەژنی قوربان زۆر بە ئارامی بەڕێوەچوو، لە سنووری شاری هەولێر هیچ رووداوێک رووینەدا شایەنی باسکردن بێ، ئەو پلانەی بۆ رۆژانەی جەژن هەبوو، وەک خۆی ١٠٠% جێبەجێکرا و جەژنێک بوو لە کەشێکی ئارام بەڕێوەچوو.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار