ژووری بازرگانی ئەورووپا و کوردستان کرایەوە

ئەورووپا-KDP.info- جێگیری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەورووپا-کوردستان ڕیاگەیاند، لەوڵاتی سویسرا ژووری بازرگانی ئەورووپا-کوردستان کرایەوە.
تاڵیب ئوسێ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:'' دوای وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمیی لە لایەن حکوومەتی سویسراوە ژووری بازرگانی ئەورووپا-کوردستان کرایەوە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا نووسینگەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.
دەشڵێ، دەمانەوێت کاری هاوبەش لە نێوان سەرمایەدارانی ئەورووپا و هەرێمی کوردستاندا هەبێت، بۆ ئەوەی کوردستان لە هەموو ڕووێکەوە پێشبکەوێت و لە چەندین سێکتەری جوودادا پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەین.
کــاروان بـــاعەدری




