"13 پرۆژه له كهرتی خزمهتگوزاری لە هەرێم جێبهجێ دهكرێن"
__2019_08_14_h15m44s55__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماری كۆی گشتی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە كەرتی خزمەتگوزاری بڵاودەكاتەوە لە ماوەی نێوان 1-8-2006 تاكو 25-7-2019.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی داوە، دەردەكەوێت لەو ماوەیەدا 13 پڕۆژە لە كەرتی خزمەتگوزاری ئەنجامدراوە كە 5 پڕۆژەیان لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و 3 پرۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و 2 پرۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك مۆڵەت دراوە، هەروەها 3 پڕۆژەشیان لە لایەن دەستەی گشتیی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێ دراوە.
لەبارەی تێچووی پڕۆژەكانی كەرتی خزمەتگوزاری دەردەكەوێت كە تەواوی پڕۆژەكان بە تێچووی دووسەد و حەفتا و یەك ملیۆن و پێنجسەد و حەفتا هەزار دۆلار ئەنجامدراوە لە سەر ڕووبەری حەوتسەد و چل دۆنم دووجا.
لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 13 ساڵ بە كۆی گشتیی كەرتەكان بە بەهای 51 ملیار و 560 ملیۆن دۆلار 873 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سەر ڕووبەری 64979 دۆنم جێبەجێ كراوە.
هێدی كاكەیی




