په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه

هەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه، پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، له حاجییان و زیاره‌تكارانى ماڵى خوا و ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم جه‌ژن بۆ ھەموو لایەک مایەی خێر و خۆشی بێت.
گه‌لى كوردستان له هه‌موو پێكهاته ئاینى و نه‌ته‌وییه‌كان، هه‌میشه جه‌ژن و یاده‌كانیان كردووه‌ته بۆنه‌یه‌ك بۆ دووپاتكردنهوهى پێكه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یى، ته‌بایى و نیشاندانى تابلۆى جوانى ئه‌و كولتوور و به‌ها بهرزانهى كوردستان. هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه و جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتووش ببنه مایه‌ى قووڵكردنه‌وه و پاراستنى ئه‌و كولتووره و به‌ها مرۆییه‌كان و هانده‌رێك بۆ پته‌وكردنى زیاترى یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو داهاتوویه‌كى باشتردا بۆ هه‌مووان.
داواکارم ھەمووان ھاوکار بن لە پێڕەوکردنی ڕێنماییەکانی ھاتوچۆ و پاراستنی ژیان و سەلامەتیی ھاووڵاتییان و گەشتیارانی میوان و ژینگە و سروشتی کوردستان. ھیوای جەژنێکی خۆش و پشوویەکی ئارام بۆ ھەمووان دەخوازم.
دووبارە جەژنی قوربان لە ھەمووان پیرۆز بێت و ھەموو ساڵێک بە خۆشی.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
10/8/2019




