مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆزدەکات

هەولێر-KDP.info-مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵیادی دامەزراندن حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆزدەکات .
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بەڕێز / محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لە حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبە خەباتگێڕەكەتان پیرۆزباییەكی گەرمی تێكۆشان و نەسرەوتن لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، ئومێدەوارین هەردەم بەردەوام و زیاتر بەرەو پێش بچێت لەپێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان.
نكوڵی لە رۆڵی گرنگی حزبەكەتان لە كاروانی خەباتی گەلەكەمان ناكرێ بۆ بەدەستهاتنی دەسكەوتەكان و گەیشتن بە ئامانجەكانمان، بۆ لەمەودوایش زیاتر پێویستیمان بە هەماهەنگیی و یەكدەنگی هەیە بۆ پتەوتركردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بنەماكانی ئازادی و دیموكراسی.
وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، وەکو ھەمیشە خەبات و قوربانیەکانی حزبە تێکۆشەرەکەتان بەرز دەنرخێنین و، هیوادارین بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین كێشەوگیروگرفتەكان چارەسەر بكەین و ئایندەیەكی رۆشنتروگەشتر بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان دەستبەر بكەین.
هەر سەرفراز و سەركەوتوو بن ....
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
8/8/2019




