٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەولێر شوێنی تایبەت بە فڕێدانی پاشماوەی قوربانی دیاری دەكرێـت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری شارەوانی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی ڕایگەیاند، وەك نەریت ساڵانە لە جەژنی قوربان خانەوادەكان قوربانی دەكەن و بەهۆی پابەند نەبوونیشیان بە بڕیارەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ژینگەی شارەكە بە پیسی جێ دەهێڵن. بەڵام بۆ ئەمساڵ شوێنی تایبەتمان دیاری كردووە بۆ فڕێدانی پاشماوەی قوربانیكردن.

فەرمان خەلیل، بەڕێوەبەری شارەوانی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ پاراستنی ژینگەی شارەكە و نەبوونی بۆنی پیس بەهۆی پاشماوەی قوربانیكردنەوە لە جەژنی قورباندا بۆ ئەمساڵ ئۆفیسی كۆمپانیاكانی خاوێنكردنەوەمان داناوە تا هاووڵاتیان پاشماوەكانی قوربانیی تێدا فڕی بدەن. بۆیە نابێت هەركەسێك و لە هەرشوێنێك بیەوێت فڕیی بدات، كە دواتر جگە لە پیسكردنی ژینگە كۆكردنەوەیشی زۆر قورسە."

ڕایشیگەیاند: "هەر كەسێك سەرپێچیی بریارەكانی شارەوانی بكات لە لایەن پۆلیسی قایمقامیەتیی هەولێرەوە سزا دەدرێت."

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار