٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 840 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵدا كراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماری كۆی گشتیی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە كەرتی كشتوكاڵ لە ماوەی نێوان 1-8-2006 تاكو 25-7-2019 بڵاو دەكاتەوە.

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی داوە، دەردەكەوێت لەو ماوەیەدا 30 پڕۆژە لە كەرتی كشتوكاڵ ئەنجام دراون، كە 13 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و 4 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و هەروەها 4 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك و 9 پڕۆژەشیان لە لایەن دەستەی گشتیی وەبەرهێنانەوە مۆڵەتیان پێ دراوە.

لەبارەی تێچووی پرۆژەكانی كەرتی كشتوكاڵیش، دەردەكەوێت كە تەواوی پڕۆژەكان بە تێچووی 848 ملیۆن و 890 هەزار دۆلار و لەسەر ڕووبەری 9 هەزار 904 دۆنم دووجا ئەنجام دراون.

لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 13 ساڵدا لە كۆی گشتیی كەرتەكان، بە بەهای 51 ملیار و 560 ملیۆن دۆلار 873 پڕۆژەی وەبەرهێنان لەسەر ڕووبەری 64979 دۆنم جێبەجێ كراون.

 

هێدی كاكەیی 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار