وه‌زیری ناوخۆ پێشوازی له كونسوڵی گشتیی ئێران له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/8/2019 به‌ڕێز ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیی له به‌ڕێز نه‌سروڵڵا خۆشنوودی كونسوڵی گشتیی ئێران له هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، كونسوڵی گشتیی ئێران له هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له وه‌زیری ناوخۆ كرد به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ركی تازه‌ی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاره‌كانیدا، راشیگه‌یاند كه به‌هۆی تازه ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كان و خۆناساندنی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجام داوه، هیواشی خواست هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوان هه‌ردوو لا به‌رده‌وام بن و زیاتریش به‌ره‌وپێش بچن.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌رێز وه‌زیری ناوخۆ سوپاسی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و رایگه‌یاند كه ئێران وڵاتێكی دراوسێی گرنگی هه‌رێمی كوردستانه و په‌یوه‌ندیی مێژوویی و جوگرافی و ئابووری و بازرگانیی گرنگ هه‌ردوو لا به یه‌كتره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئومێدی به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌شی خواست و ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی ناوخۆشی نیشان دا بۆ پته‌و كردن و به‌ره‌و پێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان.




