ئاراس حه‌سۆ میرخان: ڕاپۆرتی فه‌رمیی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه داعش له عێراق خۆی ڕێك ده‌خاته‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان داعش به مه‌ترسی ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی عێراق و كوردستان و پێی وایه ده‌بێ دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بكه‌ن بۆ ڕووبەڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئاراس حه‌سۆ میرخان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕاپۆرتی پێنتاگۆن به‌فه‌رمی بڵاو كرایه‌وه و ده‌ڵێت، داعش له عێراق و سووریا خۆی ڕێك ده‌خاته‌وه. ئێمه‌ش گوتوومانه پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه بپارێزێت كه مه‌ترسییان له‌سه‌ره، ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ عێراقیش باس كراوه، داعش هه‌ڕه‌شەی جددییه، پێشمان گوتوون كه عێراق به‌ته‌نیا ئه‌وه‌ی پێ ناكرێت".
ئاراس حه‌سۆ میرخان گوتی: "سه‌رۆكوه‌زیران پێی وایه ئه‌م گرفته ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك هێزی لابه‌لا هه‌ن حه‌ز ناكه‌ن ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه هه‌بێت."
ئەو ئه‌ندامەی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ڕایشیگه‌یاند: "ڕێكخستنه‌كانی داعش ته‌نیا له ویلایه‌تی حه‌مرین نین، به‌ڵكو له سنووری ئه‌و شوێنانه‌ش هه‌ڕه‌شە هەیە كه پێشتر شەڕیان تێدا كراوه و تا سنووری سووریا داعش خۆی ڕێك ده‌خاته‌وه و هەتاکو پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنه‌كانی جارانی خۆی، ئاساییه ئه‌گه‌ر پێشبینی ئەوە بكرێت کە داعش گورز بوه‌شێنێت."
کارزان هەورامی




