داعش لە قه‌ره‌ته‌په شه‌ش هێزی 50 كه‌سیی پێك هێناوە

قه‌ره‌ته‌په - KDP.info - تیرۆریستانی داعش له ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به فراوانی بڵاو بوونه‌ته‌وه. هێزەکانی عێراقیش ناتوانن ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه. له قه‌ره‌ته‌په 300 چه‌كداری داعش له 6 گرووپی تیرۆریستی‌دا خۆیان ڕێك خستووه.
كه‌مال ئیبراهیم، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی برایه‌تیی پارتی له قه‌ره‌ته‌په، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وام له خۆڕێكخستنه‌وه‌دان و كاری تیرۆریستی دەکەن و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل و هێزەکانی عێراق. هاووڵاتیانیش خۆیان پاسه‌وانیی خۆیان ده‌كه‌ن، چونکە باوەڕیان به هێزەکانی عێراق نییه، کە بیانپارێزێت".
كه‌مال ئیبراهیم گوتیشی: "هێزه‌كانی عێراق نه‌یانتوانیوه ئه‌منییه‌ت بۆ سنووره‌كه دابین بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش ببنه‌وه، بۆیه هاووڵاتیان داوا ده‌كه‌ن جارێكی تر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه".
پاش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و داگیركردنی ئەو ناوچانە له لایه‌ن هێزەکانی عێراقەوە، بۆشاییی ئه‌منی پەیدا بوو، تیرۆریستانی داعش‌یش توانیویانه له‌و ناوچانه خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه و كاری تیرۆریستی بکەن.
ئیبراهیم ده‌ڵێ: "هێزەکانی عێراق به هاووڵاتیانیان گوتووه، ئاگاتان له خۆتان بێت، تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و خۆتان له په‌لاماره‌كانیان بپارێزن".
تیرۆریستانی داعش سه‌رانه له هاووڵاتیانی سڤیل وه‌رده‌گرن و چه‌ندین هاووڵاتیی سڤیلیان ڕفاندووه و تیرۆریان كردوون و، هێزی چه‌كداریان له سنووره‌كه‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی له قه‌ره‌ته‌په دەشڵێت: "ئێستا تیرۆریستانی داعش زیاتر له 300 چه‌كداریان له سنووره‌كه‌دا هه‌یه، کە دابه‌ش كراون به‌سه‌ر 6 گرووپی 50 كه‌سیدا و، به‌رده‌وام خەریکی خۆبه‌هێزكردنن".
عه‌زیز هه‌ورامی




