٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت کار بۆ کەمکردنەوەی باج و ڕسومات دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەوڵدان میكانیزمێك بۆ كەمكردنەوەی باج و ڕسومات بدۆزنەوە، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانیش ده‌ڵێ، بە مەبەستی چارەسەركردن یاخود دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ كەمكردنەوەی باج و ڕسومات، لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، كۆنفڕانسێك ئەنجام دەدەین. 

گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی هاوردە و ناردنكاران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە مەبەستی چارەسەركردن یاخود دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ كەمكردنەوەی باج و ڕسومات، لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، كۆنفڕانسێك ئەنجام دەدەین، كە تێیدا ژمارەیەك بازرگانیش بەشدار دەبن، بۆ ئەوەی گوێ لە داخوازییەكانیان بگرین".

حاجی سەعید دەشڵێت: "بازرگانان نرخی كاڵا و شتومەكەكانیان بەرز كردووەتەوە بە هۆی زیادبوونی ڕێژەی باج لەسەر ئەو كاڵایانەی هاوردە دەكرێن.

ئاماژەی بەوەش دا:" داوامان لە بەرپرسانی پەیوەندیدار لە حكوومەتی عێراق كردووە، كە بەشداری كۆنفرانسەكە بن، بۆ ئەوەی بە هەردوولا چارەسەرێك بۆ كەمكردنەوەی بڕی باج و ڕسومات بدۆزینەوە".

 

ماردین محەمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار