٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەت پارەی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان خەرج دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكوومەتی هەرێم رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی پارەی دوو ساڵی دیكەی خوێندن بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان خەرج بكات، كە لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان دەخوێنن.

فوئاد عوسمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕیوە كرێی خوێندنی  هەردوو ساڵی 2017 و 2018ی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان خەرج بكات، كە لە هەرێمی كوردستان لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان دەخوێنن.

عوسمان گوتیشی، لە ئێستادا رەزامەندی دراوە و چاوەڕێ دەكرێت گەنجینەكان پارەی پێویست دابین بكەن و دەست بە خەرجكردنی پارەكە بكرێت، چونكە وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە و ماوەتەوە خەرج بكرێت.

ساڵانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرێی قوتابیانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابین دەكات، كە لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەخوێنن.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار