بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووری میرزا حەمە دەكات

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووری میرزا حەمە دەكات
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو نووری میرزا حەمە موراد
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەوڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول (نووری میرزا حەمە موراد)مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو نووری میرزا، وەك پێشمەرگەیەكی بەوەفا و لە خانەوادەیەكی كوردپەروەر بوو، جگە لەوەی شەهید (سەركەوت)ی پێشكەش بە نیشتمانەكەی كرد، برایەكیشی بە ناوی (عومەر میرزا) شەهیدی رێگەی ئازادیی نەتەوەكەی بووە.
هاوخەمی خانەوادە تێكۆشەر و بەڕێزەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی




