زیاتر لە شەش ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی لە كوردستان کراوە
__2019_08_06_h19m46s30__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماری سیانزە ساڵی وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە .
بەگوێرەی ئەو داتایانەی كە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی داوە، لە ماوەی 1-8-2006 تاوەكو 25-7-2019 ئاستی وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 43 پرۆژە بووە.
بەگوێرەی داتاكان دەردەكەوێت كە لە كۆی 873 پرۆژەی وەبەرهێنان لەو ماوەیەدا تەنها 801 پرۆژە بە سەرمایەی خۆماڵی ئەنجام دراوە، هەروەهای 43 پرۆژە بە سەرمایەی بیانی و 29 پرۆژەش بە هاوبەشیی نێوان سەرمایەدارانی ناوخۆ و بیانی جێبەجێ کراون.
لە بارەی سەرمایەی بیانی كە لە وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستاندا بەگەڕ خراوە، دەردەكەوێت كە لە كۆی ئەو 51 ملیار و پێنجسەد و شەست ملیۆن و دووسەد و سیانزە هەزار و 343 دۆلارە بڕی شەش ملیار و بیست و شەش ملیۆن و پێنجسەد و یانزە هەزار و 607 دۆلاری سەرمایەی بیانی بووە كە دەكاتە 11.69% كۆی گشتیی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، هەروەها بڕی 3 ملیار و حەوتسەد و نۆهەد و شەش ملیۆن و دوسەد و سیانزە هەزار و 357 دۆلار بە هاوبەشی سەرمایەی ناوخۆ و بیانی كراوە، كە دەكاتە لەسەدا 7.36% كۆی گشتیی بەرهەمهێنان لە ماوەی سیانزە ساڵدا.
دەربارەی سەرمایەی ناوخۆیش دەردەكەوێت كە وەبەرهێنەرانی ناوخۆ بڕی چل و یەك ملیار و 737 ملیۆن و 586 هەزار و 379 دۆلاریان لە وەبەرهێنان خەرج كردووە كە دەكاتە ڕێژەی 80.95% كۆی گشتیی وەبەرهێنانی كوردستان.
هێدی كاكەیی




