قایمقامی هەولێر: داوا له هاووڵاتیان دهكهین هاوكاریمان بكەن

هەولێر-KDP.info- بە هۆی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانەوە، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر لیژنەی چاودێریكردنی بازاڕی ڕاسپاردووە بۆ كۆنتڕۆڵی كەلوپەل و كاڵای ماوەبەسەرچوو و كۆنتڕۆڵكردنی نرخ، چونكە لە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا بە دەیان شوێن داخران و دەیان شوێنیش بە پێبژاردن لە ملیۆنێك تا پێنج ملیۆن دینار سزا دراون.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەكانمان دەستبەكار بوونە، كە وردتر لە ڕۆژانی ئاسایی بەناو بازاڕ و كۆگاكان دەگەڕێن بۆ ڕێگریكردن لە فرۆشتنی خۆراكی ماوەبەسەرچوو و كۆنتڕۆڵی نرخ".
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، دەشڵێت: "لە ڕۆژانی جەژنیشدا لیژنەكانمان لە چێشتخانە و هۆتێل و مۆتێل و ڕێستۆرانتەكان لە چاودێریكردن بەردەوام دەبن، چونكە گەشتیارێكی زۆر لە ڕۆژانی جەژندا دێنە هەرێم".
نەبەز عەبەدولحەمید نایشارێتەوە، كە تیمەكانیان ناتوانن كۆنتڕۆڵی هەموو هەولێر بكەن ئەگەر هاووڵاتیان هاوكارییان نەكەن، دوو ژمارە مۆبایلیشی ڕاگەیاند كە لەڕێگەیەوە هاوڵاتیان دەتوانن سكاڵا بكەن لە خۆراكی ماوەبەسەر چوو و گرانیی نرخ.
ئهوهش ژمارهی تهلهفونهكانه
(07502224466-07502224488)
ماردین محەمەد




