٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بێشکچی بۆ KDP: هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان جێگای بایەخە

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا-KDP.info- نووسەر و بیرمەندی گەورەی تورک و دۆستی دێرینی گەلی کورد ئیسماعیل بێشکچی ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی کاریزمایەکی گەورەیە بۆ پرسە سیاسییەکان و کەسێكی لێزانە و دەزانێت لە پرسە گرنگەکاندا چۆن مامەڵە بکات.

بێشکچی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "هەنگاوی پەرلەمانی کوردستان بۆ پرسی دیاریکردنی ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییان گرنگە و دەبێ هەوڵیش بدرێت پرسەکە بکرێتە نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی دنیا بزانیت چ بەسەر گەلی کورد دێت، بەتایبەت کوردانی ئێزدی."

ناوبراو دەڵێت: "سەرۆکی هەرێم، نیچیرڤان بارزانی کاریزمایەکی گەورەیە بۆ پرسە سیاسییەکان و کەسێكی لێزانە و دەزانێت لە پرسە گرنگەکاندا چۆن مامەڵە بکات دەتوانێت ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان ناچار بکات ددان بە جینۆسایدی ئێزدیان و ئەنفالەکانی کورددا بنێت، هەوڵەکانی بۆ ئەو مەبەستەش جێگەی بایەخە ."

بێشکچی دەشڵێت: "ئەوەی بەسەر ئێزدییانەکان هاتووە ناکرێت لە جیهاندا چاوپۆشیی لێ بکڕیت، چونکە ئەوە جینۆساید بووە و توووشی قڕکردن بوون."

کـــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار