٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی پێشوازیی له‌ نه‌سڕوڵڵا ره‌شنوودی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر، پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمە چەشنەکانی نێوانیان، بە تایبەت لە بواری ئابوریی، تاووتوێ كرد.

‎ئەمڕۆ 5/8/2019، مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نەسروڵڵا رەشنوودی كونسوڵی نوێی ئێران لە هەولێر کرد.

‎لەو دانیشتنەدا، کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێرای پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێم، ئاواتی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم خواست.

‎هەروەها مەسروور بارزانی بە خێرهاتنی کونسوڵی نوێی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار