بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەحمەد بڕنۆ دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد بڕنۆ
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (ئەحمەد ڕەسووڵ) ناسراو بە (ئەحمەد بڕنۆ)ـمان پێگەیشت.
ئەحمەد بڕنۆ پێشمەرگەیەكی دڵسۆز و بەوەفای میللەتەكەی بوو، تا دواساتەكانی ژیانیشی بەو رۆحیەتی پێشمەرگایەتییەوە خزمەتی نەتەوەكەی كردووە.
هاوبەشی خەمی خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی




