سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى یاریى تۆپى پێی كوێت و سعوودیه ده‌بێت

هەولێر-KDP.info- دره‌نگانى ئه‌مشه‌وى یه‌كشه‌مه 4/8/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى یاریى تۆپى پێى نێوان كوێت و سعوودیه بوو كه له چوارچێوه‌ى یارییه‌كانى پاڵهوانییهتیى خۆرئاواى ئاسیا له یاریگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى شه‌هید فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریرى له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو و له ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ى كوێت توانى به 2 ـ 1 به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى سعوودیه‌دا سه‌ركه‌وێت.





