لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 50 پرۆژەی وەبەرهێنان لە كەرتی تەندروستیدا ئەنجام دراوە

هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماری كۆی گشتیی پرۆژەكانی وەبەرهێنانی كەرتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ماوەی نێوان 1-8-2006 تاكو 25-7-2019دا بڵاو دەكاتەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی داوە، دەردەكەوێت لەو ماوەیەدا 51 پڕۆژە لە كەرتی تەندروستیدا ئەنجام دراوە كە 9 پڕۆژەیان لە لایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و 1 پرۆژەیان لە لایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و 10 پرۆەیان لە لایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆكەوە مۆلەت دراون، هەروەها 31 پرۆژەشیان لە لایەن دەستەی گشتیی وەبەرهێنانەوە مۆڵەتیان پێ دراوە.
لەبارەی تێچووی پرۆژەكانی كەرتی تەندروستی دەردەكەوێت كە تەواوی پرۆژەكان بە تێچووی نۆسەد و هەشتا و دوو ملیۆن و دووسەد و سی هەزار دۆلار لەسەر ڕووبەری دووسەد و هەشتا و یەك دۆنم دووجا ئەنجام دراون.
لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 13 ساڵدا بە كۆی گشتیی كەرتەكانەوە بە بەهای 51 ملیار و 560 ملیۆن دۆلار، 873 پڕۆژەی وەبەرهێنان لەسەر ڕووبەری 64979 دۆنم زەوی جێبەجێ كراوە.
هێدی كاكەیی




