٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دە‌ستە‌ی گە‌شتوگوزار: ھە‌موو ئامادە‌كارییە‌ك‌ بۆ ھاتنی گە‌شتیاران كراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە‌گە‌ڵ نزیكبوونە‌وە‌ی جە‌ژنی قوربان، حكوومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان ژمارە‌یە‌ك وە‌زارە‌تی كابینەی حكوومە‌ت رادە‌سپێرێت بۆ دابینكردنی خزمە‌تگوزاری و پاراستنی گیان و سە‌لامە‌تیی گە‌شتیاران و ھاووڵاتیان لە‌ شوێنە‌ گە‌شتیارییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان.

نادر رۆستی، گوتە‌بێژی دە‌ستە‌ی گە‌شتوگوزاری ھە‌رێم، بۆ ماڵپە‌ڕی فە‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە ‌ھۆی نالە‌باریی كە‌شوھە‌وای شارە‌كانی دیكەی عێراق و ناوچەكە و هەروەها سە‌قامگیریی باشووری كوردستان، پێشبینی دە‌كە‌ین بۆ جە‌ژنی قوربان ژمارە‌یە‌كی زۆر گە‌شتیار لە‌ خواروو و ناوە‌ڕاست و باشووری عێراق و وڵاتانی ترەوە روو لە‌ شوێنە‌ گە‌شتیارییە‌كانی ھە‌رێم بكە‌ن، لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیرانیشدا وە‌زارە‌تە‌كانی شارە‌وانی و گە‌شتوگوزار و ناو‌خۆ و تە‌ندروستی و دە‌ستەی گە‌شتوگوزار و دە‌ستە‌ی ژینگە‌ راسپێردران بۆ ئامادە‌كردنی رێنمایی و هۆشیاركردنە‌وە‌ بە مەبەستی پاراستنی گیانی گە‌شتیاران و ھاووڵاتیان".

گوتە‌بێژی دە‌ستە‌ی گە‌شتوگوزاری ھە‌رێم گوتیشی: "پلانێكی باش و تۆكمەمان داناوە‌ و ھە‌موو ئامادە‌كارییە‌ك‌ بۆ ھاتنی گە‌شتیاران كراوە.

دەشڵێ، لە‌ جە‌ژنی رە‌مە‌زاندا ٢٥٠ ھە‌زار گە‌شتیار روویان لە‌ سە‌یرانگا و شوێنە‌ گە‌شتیارییە‌كان كردبوو، بۆ جە‌ژنی قوربانیش پێشبینی دە‌كە‌ین رێژە‌كە‌ بە‌ شێوە‌یە‌كی بە‌رچاو بە‌زر ببێتە‌وە‌.

 

سیروان سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار