مووچه‌ی زیاتر له نۆ هه‌زار كه‌مئه‌ندام ده‌گەڕێته‌وه

هه‌ولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، وه‌زاره‌تی دارایی به شێوه‌ی زاره‌كی ڕه‌زامه‌ندیی داوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی زیاتر له نۆ هه‌زار كه‌مئه‌ندام و ئێستا سه‌رقاڵی دانانی میكانیزمێكن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌كه.
فوئاد سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای پێداچوونه‌وه به پشكنینی كه‌مئه‌نداماندا، وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌زامه‌ندیی داوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی زیاتر له نۆ هه‌زار كه‌مئه‌ندام و هه‌ركاتێك ڕێكاره‌كان ته‌واو بن، مووچه‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه."
فوئاد سدیق گوتیشی: "ئێستا سه‌رقاڵی میكانیزمێكین بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه بگه‌ڕێته‌وه و هه‌ركاتێك ته‌واو بوو مووچه‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه."
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ده‌رنه‌چوون له پشكنین مووچه‌ی به‌شێك له كه‌مئه‌ندامان بڕدرا و دواتر ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و دووباره پشكنینیان بۆ کرا و ناوه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرا بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه و وه‌زاره‌تی دارایی‌ش به شێوه‌ی زاره‌كی ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان ده‌ربڕیوه.
بڵند ئیبراهیم




