٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بەهای زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە كەرتی پەروەردەدا كراوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر -KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماری كۆی گشتیی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی كەرتی پەروەردە و فێركردنی هەرێمی كوردستان لە ماوەی نێوان 1-8-2006 تاكو 25-7-2019 بڵاو دەكاتەوە.

 

بەگوێرەی ئەو داتایانەی كە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی كوردستانی داوە، دەردەكەوێت كە لەو ماوەیەدا 31 پڕۆژە لە كەرتی پەروەردە و فێركردندا ئەنجام دراون، كە 2 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و 4 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و 7 پرۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك و 18 پڕۆژەیشیان لە لایەن دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی هەرێمەوە مۆڵەتیان پێ دراوە.

 

لەبارەی تێچووی پڕۆژەكانی كەرتی پەروەردە و فێركردنەوە دەردەكەوێت كە تەواوی پڕۆژەكان بە تێچووی 802 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار و لەسەر ڕووبەری 11 هەزار و 433 دۆنم دووجا ئەنجام دراون.

 

لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 13 ساڵدا بە كۆی گشتیی كەرتەكانەوە، بە بەهای 51 ملیار و 560 ملیۆن دۆلار، 873 پڕۆژەی وەبەرهێنان لەسەر ڕووبەری 64979 دۆنم جێبەجێ كراون.

 

هێدی كاكەیی

هەواڵی پەیوەندیدار