٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هه‌رێمی كوردستان هه‌ژده‌ ملیار و 891 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی پیشه‌سازیدا كراوه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماری كۆی گشتیی پرۆژەكانی وەبەرهێنانی كەرتی پیشەسازیی هەرێمی كوردستان لە ماوەی نێوان 1-8-2006 تاكو 25-7-2019دا بڵاو دەكاتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی داوە، دەر دەكەوێت لەو ماوەیەدا 216 پڕۆژە لە كەرتی پیشەسازی جێبەجێ کراون، كە 57 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و 19 پرۆژه‌یان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و 37 پرۆەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك و 103 پرۆژەیان لە لایەن دەستەی گشتیی وەبەرهێنانەوە مۆڵەتیان پێ دراوە.

سەبارەت بە تێچووی پرۆژەكانی كەرتی پیشەسازی دەردەكەوێت كە تەواوی پرۆژەكان بە تێچووی هەژدە ملیار و هەشتسەد و نۆهەد و یەك ملیۆن و سەد و هەشتاهەزار دۆلار لەسەر ڕووبه‌ری یانزەهەزار و شەشسەد و شانزە دۆنم زەویی دووجا جێبەجێ کراون.

لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 13 ساڵدا بە كۆی گشتیی كەرتەكان بە بەهای 51 ملیار و 560 ملیۆن دۆلار 873 پڕۆژەی وەبەرهێنان لەسەر ڕووبەری 64979 دۆنم جێبەجێ كراوە.

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار