له 13 ساڵی ڕابردوودا 156 پرۆژهی وەبەرهێنان لە كەرتی بازرگانیدا جێبەجێ کراون
__2019_07_31_h17m32s2__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماری كۆی گشتیی پرۆژەكانی وەبەرهێنانی كەرتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان لە ماوەی نێوان 1-8-2006 تاكو 25-7-2019 بڵاو دەكاتەوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی داوە، دەردەكەوێت لەو ماوەیەدا 156 پڕۆژە لە كەرتی بازرگانیدا جێبەجێ کراوە. كە 14 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و 28 پرۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و 21 پرۆەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆكەوە مۆڵەتیان پێ دراوە. هەروەها 93 پرۆژەشیان لە لایەن دەستەی گشتیی وەبەرهێنانەوە مۆلەتیان پێ دراوە.
لەبارەی تێچووی پرۆژەكانی كەرتی بازرگانییەوە دەردەكەوێت كە تەواوی پرۆژەكان بە تێچووی چوار ملیار و پێنجسەد و بیست و شەش ملیۆن دۆلار لەسەر ڕووبەری شەشهەزار و حەوتسەد و نەوەد و یەك دۆنم دووجا جێبەجێ کراون.
لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 13 ساڵ بە كۆی گشتی كەرتەكان بە بەهای 51 ملیار و 560 ملیۆن دۆلار 873 پڕۆژەی وەبەرهێنان لەسەر ڕووبەری 64979 دۆنم جێبەجێ كراوە.
هێدی كاكەیی




