ئه‌كره‌م ساڵح: ویلایه‌تی حه‌مرینی داعش ده‌ستی به جووڵه و مه‌شقی سه‌ربازی كردووه

گەرمیان-KDP.info- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی پارتی باس له‌وه ده‌كات کە له ناوچه‌كانی هێڵی گه‌رم داعش چالاكیی هه‌یه و ده‌ستی به جووڵه كردووه، ئه‌مه‌ش وا دەکات کە جووڵه‌ی داعش به هه‌ند وه‌ربگرێت.
ماوه‌یه‌كه داعش له ناوچه‌كانی هێڵی گه‌رم ده‌ستی به جوڵه كردووه و له سنووری قه‌ره‌ته‌په و دووزخورماتوو حاڵه‌تی كوشتن و ڕفاندن به‌هۆی داعشه‌وه زۆر بووه. ئه‌مه‌ش وای كرد كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و گه‌ڕان و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعشی له‌و ناوچانه دروست بكات و ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجام بدات كه له كه‌ركووكه‌وه بۆ دیاله درێژ ده‌بێته‌وه. ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "داعش به‌دوای ده‌رفه‌تی ئه‌منیدا ده‌گه‌ڕێ، کە له شوێنێك بۆشاییی ئه‌منی هه‌بێت ده‌یكه‌نه ئامانج, له چیای حه‌مرین داعش باره‌گا و بنكه‌ی مه‌شقكردنی هه‌یه، ویلایه‌تی حه‌مرینی داعش سه‌رپه‌رشتیی چه‌كدارانی داعش ده‌كات و تاكه ویلایه‌تی به‌هێزه ماوه‌ته‌وه و پلانی چه‌كداره‌كانی داده‌نێت و له‌وێشه‌وه بڕیاره‌كانی ده‌رده‌چێت و جموجووڵیان زۆره له حه‌مرین".
ئه‌كره‌م ساڵح ڕایشیگه‌یاند: "سنووری چالاكیی داعش فراوانه، له باشووری خانه‌قین ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په و دووزخورماتوو و حه‌ویجه كه ئه‌مه ناوچه‌یه‌كی به‌ربڵاوه و سوودیان له‌و بۆشایییه ئه‌منییه وه‌رگرتووه كه له ناوچه‌كه دروست بووه."
ئه‌كره‌م ساڵح ده‌شڵێت: "داعش له زۆر شوێن به مونه‌زه‌می خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام جموجووڵ و چالاكییان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له خورماتوو كوشتن و ڕفاندن بووه‌ته ئامانجیان و جمومووڵیان زۆر بووه."
کارزان هەورامی




