لێدوانێک لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانەوە

هەولێر-KDP.info- فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا دهڵێ، هەڵسوکەوتى نەشیاوى تاکەکەسیى ئەفسەرێکى عێراقى بەرامبەر بە ئاڵاى کوردستان لە ملى یەکێک لە کەسوکارى قوربانیانى ئەنفالدا لە پارێزگاى موسەننا کە مایەى نیگەرانییە، کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە، دهشڵێ، سوپاسى پارێزگارى موسەننا دەکهین کە بۆ ئەو ڕووداوە داواى لێبوردنى کردووە و ڕێکارى یاسایى بەرامبەر بە ئەفسەرەکە گیراوەتە بەر.
دهقی لێدوانێکهی سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان
هەڵسوکەوتى نەشیاوى تاکەکەسیى ئەفسەرێکى عێراقى بەرامبەر بە ئاڵاى کوردستان لە ملى یەکێک لە کەسوکارى قوربانیانى ئەنفالدا لە پارێزگاى موسەننا کە مایەى نیگەرانییە، کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.
سوپاسى بەڕێز پارێزگارى موسەننا دەکەین کە بۆ ئەو ڕووداوە داواى لێبوردنى کردووە و ڕێکارى یاسایى بەرامبەر بە ئەفسەرەکە گیراوەتە بەر، هەروەها سوپاس بۆ هەموو ئەوانەى هەڵوێستیان لەسەر ئەم کردارە هەبووە.
دووپاتى دەکەینەوە کە هەڵسوکەوتى لەو شێوەیە تێنەگەیشتن و ڕێزنەگرتنە لە دەستوورى عێراق و کارێکى تاکەکەسیى ئاوها نابێت ببێتە هۆى گرژى و کاردانەوەى نایاسایى لە هیچ شوێنێک. دەبێ هەمووان گیانى پێکەوەژیان و لێبوردەیى بپارێزن و ڕێز لە دەستوور و مافە دەستوورییەکانى هەموو پێکهاتەکان بگیرێت.
فەوزى هەریرى
سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان
31/7/2019




