سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی پۆلەندا دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 31 ی تەمووزی 2019 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماسیج لانگ جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا و شاندێکی هاوڕیێ کرد.
جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا خۆشحاڵی خۆی بە ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند: ئەم سەقامگیرییە دەرفەتێکی باشە بۆ وەبەرهێنەرانی پۆڵەندا بۆ ئەوەی سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان بکەن و ئاماژەی بەوەشدا کە بە مزووانە شاندێکی بازرگانی پۆلەندی سەردانی هەولێر دەکات.
جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا هەروەها سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد کەسەرەڕای سەختی و نالەباری دۆخی ئابووری کەچی باوەشی بۆ ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان کردەوە و یارمەتی وهاوکاری پێویستی پێشکەش کردوون.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی شاندی میوانی کرد و گوتی: دەرفەتێکی باش لە هەرێمی کوردستان هەیە بۆ وەبەرهێنانی بیانی و بۆ ئەم مەبەستەش ئاسانکاریی پێویست پێشکەش دەکرێت.




