سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم جه‌ژنی چله‌ی هاوین له ئێزدییه‌كان پیرۆز ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی چله‌ی هاوینی ئاینی ئێزدی، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤینێ پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و جیهان دەكەم.
هیوادارم لە كەشێكی ئارام و بەختەوەردا ئەم جەژنە بەسەر بەرن.
دڵنیاتان دەکەینەوە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەرچی لە توانایدا بێت دەخاتە گەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاترى خوشک و برا ئێزدییە کانمان و کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتییەکانیان و ھەوڵدان بۆ گەرانەوەی ھەرچی زووتری برا ئێزدییە ئاوارەکانمان بۆ دەڤەرەکانیان لە سنوری شنگال و بەھزان و ھەروەھا بەدواداچوون بۆ زانینی چارەنووسی ھەموو قوربانیانی دەستی تیرۆریستان.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
2019/7/30




