سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بێته‌وه

هەولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. لوئه‌ی شه‌بانه به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی ڕێكخراوی سه‌ندووقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری دانیشتوانان و شاندێكی یاوه‌ری، به‌ڕێز شه‌بانه پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان خسته ڕوو كه بۆ نیشاندانى پشتگیریى ڕێكخراوه‌كه‌یانه له ئه‌نجامدانى سه‌رژمێریى گشتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ به‌شداریكردنه له یادى بیست و پێنج ساڵه‌ی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی دانیشتوان و په‌رپێدان و یادى په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌یان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 30/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كار و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌ی به‌رز نرخاند و باسی له پرسی سه‌رژمێری له عێراق كرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست ئه‌و پرسه به سیاسی نه‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له ڕووی گرنگیدان به كۆمه‌ڵگه و خێزان و یه‌كسانییه‌وه پێشكه‌ش كرد.
ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراوه‌كه‌یان، چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به دانیشتوانه‌وه، په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران و میكانزمی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




