٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوی لیستی كەمئەندامان و خانەنشینكراواندا دەچێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری رۆشنبیری و ھۆشیاریی نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی دەستی كردووە بە دانانی لیژنە بۆ پێداچوونەوە بە ناوی كەمئەندام و خانەنشینكراوان و، ئەو خانەنشینكراوانەی تەمەنیان گونجاو نەبووە بۆ خانەنشینی، دەگەڕێنرێنەوە بۆ سەر كارەكانی پێشوویان.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەیەكی داناوە بۆ پێداچوونەوە بە لیستی كەمئەندامانی سەنگەر و خانەنشینانی پێشمەرگە لە نێو لیواكان، كە ھێزەكانی ٧٠ و ٨٠ـی وەزارەتی پێشمەرگەش دەگرێتەوە."

بە گوتەی لیوا بابەكر، پێداچوونەوە بە ناوی پێشمەرگە كەمئەندامەكاندا دەكرێت و دووبارە لیژنەی تەندروستی دەیانبینێتەوە و پۆڵین دەكرێن، كە ئەو كەمئەندانانەی لە لیژنە تەندروستییەكە دەرچوون، وەك خۆیان دەمێننەوە و ئەوانەی دەریشناچن، خانەنشین دەكرێن، ھەروەھا ئەو خانەنشینانەی بە تەمەنێكی بچووكەوە خۆیان خانەنشین كردووە، ئەوانیش پێداچوونەیان پێدا دەكرێت و ئەوەی دەرنەچێت لە لیژنەی چاكسازییەكە، دابەشی سەر لیواكان دەكرێتەوە و دووبارە پێویستە لە كار و ئەركی ڕۆژانەی خۆیان بەردەوام بن."

 

فایزە كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار