سهرۆكی حكوومهتی ههرێم سهرهخۆشی له شای سعوودیه دهكات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعوودییە دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە٢٩ ی تەمووز، مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای عەرەبستانی سعوودی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی میر بەندەر بن عەبدولعەزیزی براگەورەیەوە.
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی شا سەلمان و بنەماڵەی شانشینی ئهو وڵاته کرد و هاوخەمی خۆی بۆ خانهوادهی شاهانه دەربڕی، هیوای خواست خوای گەورە میر بەندەر بە بەهەشت شاد بکات و دڵنەواییش بە بنەماڵەكهیان ببەخشێت.




