٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری حوسێن: داوامان كردووە بارەگاكانمان چۆڵ بكرێن و شار بدرێتەوه‌ دەست كەركووكییەكان

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی گوتی، هەوڵ دەدرێت دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە و هێزەكان لەناو شار دەربكرێن، هەروەها بارەگاكانی ئێمەش رادەست بكرێنەوە و هێزی پێشمەرگە و سوپا بگەڕێنەوە بۆ كەركووك، ئینجا پارێزگاری نوێ دیاری بكرێت، چونكە ئەگەر ئێستا پارێزگاریش دیاری بكرێت، هیچ دەسەڵاتێكی نابێت.

دیاری حوسێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەی هاوبەشی پارتی و یەكێتی بڕیارە لەگەڵ هەردوو پێكهاتەی توركمان و عەرەب كۆببێتەوە بۆ ئەوەی لەبارەی پارێزگاری نوێوە ڕازییان بكەن و دواتر ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەسەر دیاریكردنی پارێزگاری نوێ كۆببێتەوە".

حوسێن گوتیشی: "هۆكاری دواكەوتنی دەستپێكردنی دانوستانەكان بۆ دیاریكردنی پارێزگاری نوێی كەركووك، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێویستە سەرەتا دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە ئینجا لیژنەكان كۆببنەوە و دواتر پارێزگار دیاری بكرێت، چونكە بەو دۆخەی ئێستا كە ئەو هەموو هێزە لەناو كەركووك هەن، پارێزگاریش دیاری بكرێت دەسەڵاتی نابێت".

ناوبراو ئاماژەشی دا: "ئێمە داوامان كردووە ئەو هێزانەی لەناو شارن دەربچن، هەروەها بارەگاكانی ئێمە چۆڵ بكرێن و دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە و شار بدرێتە دەست كەركووكییەكان و هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا كەركووك لە داعش بپارێزێت".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار