٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ئاستێكی باڵا و شایسته‌دا یادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری ئێزدییان ڕایگەیاند، لە ئاستێکی باڵا و شایسته‌دا یادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان دەکرێتەوە.

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا ڕیکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشی کردە سەر شنگال و بە هەزاران کەسیان لە ئێزدییان کوشتن و ڕفاندن و زۆریشیان لێ ئاوارە کردن. لەو بارەیەوە، شێخ شامۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگه‌یاند: "لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا کە ساڵیادی پێنجەمە، ئاماده‌كاری ده‌كرێت لەسەر ئاستێکی باڵا یادەکە لە هه‌رێمی کوردستان بكرێتەوە."

ڕاوێژکارەی سەرۆکی حکوومەت گوتیشی: "پرۆژەبڕیارێك  لە پەرلەمانی كوردستان ئاماده‌ كراوه‌ و‌ لەم نزیکانه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ یادی ٣ی ئابدا دەخرێتە بەردەنگدان و بڕیار وایە ٣ی ئاب بکرێتە ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان."

هەر ساڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکە دەکاتەوە و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ بە جینۆسایدناساندنی کەیسەکە.

كــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار