لیژنه‌ی دارایی: هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر هێڵه گشتییه‌كانی كێشه‌كانی نێوانیان گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن

به‌غدا -KDP.info- بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی، هه‌ردوو حکوومەتی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر هێڵه گشتییه‌كانی كێشه‌كانی نه‌وت و بودجه گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و بڕیاره چه‌ند لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشانه بدۆزنه‌وه.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پێویسته هه‌ردوو حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوه‌كو پێش مانگی 10ی ئه‌مساڵ له‌باری به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانەوە بگه‌نه ڕێككه‌وتن پێش ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌گه‌رنا به‌و شێوه‌یەی ئه‌مساڵ په‌سه‌ند ناكرێت."
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار گوتیشی: "هه‌ردوو حکوومەتی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر هێڵە گشتییه‌كانی كێشه‌كانی نێوانیان گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و بڕیاریش دراوه هه‌ندێك لیژنه‌ی هونه‌ری پێک بهێندرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو پرسی نه‌وت و بودجه بگه‌نه ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت، چونكه ئه‌و پرسانه پێویستیان به هه‌ندێك ورده‌كاری هه‌یه و به یه‌ك دانیشتن ته‌واو نابێت و پێویستی به چه‌ند دانیشتنێك هه‌یە."
سه‌فار باسی له‌وه‌ش كرد: "پێویسته هه‌ردوو حکوومەت په‌له بكه‌ن و پێش ئەوەی کە پڕۆژەیاسای بودحە رەوانەی پەرلەما بکرێ، رێککەون."
سه‌فار گوتیشی: "له مانگی پێنجه‌وه كار ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو و سێ ئه‌ندامی ئێمه‌ش تێیدا به‌شدارن و تاوه‌كو پێش مانگی 10ی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا باسی پشكی كورد نه‌كراوه و چاوه‌ڕێی هه‌ردوو حکوومەت ده‌كرێت له‌سه‌ری بگه‌نه ڕێككه‌وتن."
بڵند ئیبراهیم




