سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له شاى سعوودیه ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یامێكى سه‌رخۆشیدا بۆ خاوه‌نشكۆ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود شاى عه‌ره‌بستانى سعوودیه، به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى میر به‌نده‌ر بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوودى برایه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و گه‌لى عه‌ره‌بستانى سعوودیه كرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هیواى به‌هه‌شتى بۆ خوالێخۆشبوو و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى بۆ خاوه‌نشكۆ شاى عه‌ره‌بستانى سعوودیه خواستووه.




