میر حازم: مەسروور بارزانی گووتی، ئێزدییەکان لە هەموو پۆست و پلەیەک دادەبن

لالش-KDP.info- میری نوێی ئێزدییهكان و سهرۆكی ئهنجوومهنی رۆحانی دەڵێ، پرسی سەرەکیم شنگال دەبێت و پێویستە چارە بکرێت، هاوکات لە ڕووی دەرەکیشەوە بە هەموو هێز و توانایەکیانەوە لەگەڵ حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهان کاردەکەن، بۆ ئەوەی چارەیهک بۆ پرسی شنگال بکەن.
میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە ئەوان لە ڕووی دەرەکییەوە بە هەموو هێز و توانایەکیانەوە لەگەڵ حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهان کاردەکەن، بۆ ئەوەی چارەیهک بۆ پرسی شنگال بکەن، چونکە پرسی شنگال پرسێکی نێودەوڵەتییە و دەبێ چارەی بۆ بدۆزرێتەوە، هەروەها لە ناوخۆشدا ئەوان ئەنجوومەنێکی ئێزدی بە ناوی ئەنجوومەنی باڵایی ئێزدییان درووست دەکەن و، لە ٦٠% شنگالی دەبن، ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدیانیش بەرفراوان دەکەن، هەندێک کەسی لە نێودا دەبن، کە شنگال ڕۆڵی خۆی بگێڕیت، جەختیش دەکاتەوە لە کاتی میریایەتییەکەیدا شنگال بەرنامەی سەرەکییان دەبێت.
ئەو دەربارەی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئێزدییان ئاماژە بەوە دەکات، کە تا پێیان بکرێت، رێگە نادەن دیمۆگرافیای ناوچەکەیان بگۆڕدرێت و لە دژی ئەو گۆڕینەی دیمۆگرافییایە دەوەستن.
ئیستا ٨٥%ی خەڵکی شنگال ئاوارەن و بۆ گەڕانەوەیان میری ئێزدیان بۆ ئەو پرسە پلانی هەیە، کە لەگەڵ حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن، جەختیش دەکاتەوە، کە هەموو هەوڵێک دەدەن شنگالییەکان بە گرەنتی ئاسایشەوە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
میر حازم تەحسین بەگ باسی لەوەشکرد، کە دوای پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ههرێم مەسروور بارزانی بەردەوامە و، ئەویش پێیانی گووتووە، کە ئێزدییەکان بەشیکن لەوان و هیچ جیاوازەییەک ناکەن، هاوکات ئێزدییەکان لە هەموو پۆست و پلەیەک دادەبن، گوتیشی: "ئەگەر کەم و کوڕییەک هەبوو، ئەوا دواتر لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قسە دەکەین".
میری ئێزدییەکان دەربارەی کۆتای ئێزدییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی کوردستانیش دوا، کە دوو ساڵە لەسەر ئەو پڕۆژەیە کاردەکەن بۆ ئەوەی ئەو مافەیان پێ بدرێت، هاوکات لەگەڵ ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدییان و کەسایەتی ئێزدییانیش سەردانی لایەنە سیاسییەکانیان کردووە، وەکخۆی ئاماژەی بۆ کرد، ئەوکات درەنگ بووە و وەختی نەماوە، ئەگەرنا هەموو لایەنەکان پشتگیری خۆیان بۆ ئەو پرسە دەربڕیووە.
رۆژی شهممهی٢٧ی٧ی٢٠١٩ لە پەرستگای لالشی قهزای شێخان و له رێوڕەسمێکدا حازم میر تهحسین بهگ، وهك میری نوێی ئێزدییهكان و سهرۆكی ئهنجوومهنی رۆحانی ئێزدییهكان دهستنیشان كرا و سوێندی ئایینی خوارد.
کــاروان بــاعەدری
پێداچوونەوەی_ خێڵان بەختیار




