بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی ئەحمەد هەركی دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی ئەحمەد هەركی
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (حاجی ئەحمەد هەركی)مان پێگەیشت.
وێڕای دەربڕینی هاوخەمیمان بۆ خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان، سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزمانی هەركی و دۆستانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی




