٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له‌ میری نوێی ئێزدییان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بە میری کوردانی ئێزدی، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی میر حازم ته‌حسین به‌گ كردوووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
 
به‌ڕێز میر حازم ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان
 
سڵاو و ڕێز
 
به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنتان وه‌ك میری ئێزدییان، به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م خوشك و برایانی كوردی ئێزدی ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
 
كوردی ئێزدی، پێکهاتەیەکی ڕەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن و هیوادارم له‌ ئه‌ركی نوێتاندا به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تی ئه‌و خوشك و برایانه‌مان بكه‌ن و ئێمه‌ش هاوكار و پشتیوانتان ده‌بین.
 
مسعود بارزانی
٢٧ـی٧ـی٢٠١٩

هەواڵی پەیوەندیدار