٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی بۆ میری نوێی ئێزدییەكان: حكوومەت پاڵپشت و یارمەتیدەرتان دەبێت

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە میری نوێی ئێزدییان میر حازم میر تەحسین بەگ دەکات و رایدەگەیەنێت "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وەك ھەمیشە پاڵپشت و یارمەتیدەر دەبێت، هەوڵدەدات خزمەتێکی شایستەتری خوشک و برا ئێزدییەکان بکات و لە ئێش و ئازارەکانیان کەم بکاتەوە".
 
بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک میری ئێزدیانی جیهان، ئەمڕۆ شەممە 27/7/2019  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە میر حازم میر تەحسین بەگ کرد. لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ میری نوێی ئێزدییان خواست و ئاماژەی بەوەدا کە خوشک وبرایانی ئێزدی پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشت و یارمەتیدەریان دەبێت و وەک هەمیشە هەوڵدەدات خزمەتێکی شایستەتری خوشک و برا ئێزدییەکان بکات و لە ئێش و ئازارەکانیان کەم بکاتەوە .
 
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا میر حازم سوپاسی پشتیوانی و پشتگیریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار