٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP ئاماری پڕۆژەكانی 13 ساڵی كەرتی وەبەرهێنان بڵاو دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماری كۆی گشتیی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی نێوان 1-8-2006 تاكو 25-7-2019 بڵاو دەكاتەوە.

بە گوێرەی ئەو داتایانەی كە لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستانەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دراوە، دەردەكەوێت كە لەو ماوەیەدا بە كۆی گشتی لە هەموو كەرتەكان لە هەرێمی كوردستان 873 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سەرجەم شارەكانی كوردستان جێبەجێ كراون.

لە ئامارەكانی دەستەی وەبەرهێناندا هاتووە، كە كۆی گشتیی سەرمایە بۆ ئەم پڕۆژانە، بریتی بووە لە 51 ملیار و 560 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی، هەروەها تەواوی پڕۆژەكان لەسەر ڕووبەری 64979 دۆنم ئەنجام دراون، كە سەرمایەی بیانی و وەبەرهێنەرانی ناوخۆییشیان تێدا وەگەڕ خراوە. 

هەر بە گوێرەی ئامارەكە، سەرجەم مۆڵەتەكانی ئەو 873 پڕۆژەیە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەبەرهێنان لە هەولێر، سلێمانی ودهۆك ئەنجام دراون.

 

هێدی كاكەیی    

هەواڵی پەیوەندیدار