ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی قائید میرۆ مزووری دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
هاوكاری بەڕێزمان (قائید میرۆ ڕەشید مزووری)
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان (میرۆ ڕەشید مزووری)مان پێگەیشت.
وێڕای دەربڕینی هاوخەمیمان بۆ بەڕێزتان، سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزمان و دۆستانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان




