٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ڤیان: شاندی حكوومەتی عێراق بۆ دوو مەبەست سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، شاندی حكوومەتی عێراق، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دوو پرسی سەرەكییەوە سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، كە ئەوانیش بریتین لە پرسی ئابووری و ئەمنی.

شەوی ڕابردوو، شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابووری و وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان و جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری وزە و فالح فەیاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و ئەبو جیهاد هاشمی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكوەزیران گەیشتنە هەرێمی كوردستان و بڕیارە ئەمڕۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن.

لەو بارەیەوە، د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد، بڕیار درا كە چەند لیژنەیەكی هونەری بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دروست بكرێن و هاتنی شاندی حكوومەتی عێراقیش لەو چوارچێوەدایە".

سەبری گوتیشی: "مەبەست لە هاتنی ئەو شاندەی حكوومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی دوو پرسی سەرەكییەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان، ئەوانیش پرسی ئابووری و ئەمنین، هەر بۆیەش ئەندامانی شاندی حكوومەتی عێراق تایبەتمەندن بە هەردوو بوارەكە".

 

بڵند ئیبراهیم

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار