عه‌لی ڕه‌شید: گۆڕانكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی كوردستان ده‌گرێته‌وه
__2019_07_24_h17m10s49__HK.jpg)
هه‌ولێر - KDP.info - سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێ، به‌پێی ئه‌و ڕێکكه‌وتنه‌ی له نێوان حزبه‌كاندا بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، گۆڕانکارییەکان شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان.
عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ی لە نێوان حزبه‌كانی به‌شدار له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و ڕاوێژكارەکان دەگۆڕدرێن."
عه‌لی ڕه‌شید گوتیشی: "هه‌ركات له لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێرەوە ناوی ئه‌و كاندیدانه‌ی حزبه‌كان له‌سه‌ری ڕێك که‌وتون گەیشتنه ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، بۆ متمانه‌دان به كاندیده‌كان كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین".
عه‌لی ڕه‌شید زیاتر ڕوونی كرده‌وه: "گۆڕانكاری له به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان ته‌نیا سنووری پارێزگای هه‌ولێر ناگرێته‌وه، هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجەش ده‌گرێته‌وه و هه‌ر حزبه و به‌قه‌ده‌ر حه‌جمی خۆی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان وه‌رده‌گرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئه‌و پۆستانەی كه به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌چن هه‌ر ده‌بێ پڕ بكرێنه‌وه و زۆربەی پۆسته‌كان پشكی حزبه‌كانن و ڕێكکه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه و، به كاندیدی به‌ركه‌وته‌ی حزبه‌كان پڕ ده‌كرێنه‌وه".
عه‌زیز هه‌ورامی




