٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: بە پەسەندكردنی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان كاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد. ئەم هەنگاوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئەنجومەنی پارێزگاكان دەسكراوەتر بن بۆ خزمەتكردنی هاونیشتمانیان.

كەنعان خەیڵانی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ بەڕێز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد، ئەم هەنگاوەش گرنگە بۆ ئەوەی ئەنجومەنەكان دووبارە بكەونە كار و خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتییان بكەن و چاودێریی ئەدای حكوومەتە خۆجێییەكان بكەن. چونكە ماوەی ساڵێك و دوو مانگە بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی هەڵبژاردنەكانەوە كارەكانی ئەنجومەنەكان وەك پێویست نەبوونە."

 

كەنعان خەیڵانی ڕایشیگەیاند: "فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ قۆناغی داهاتوو بە یاسا تازەكە كۆمەڵێك بەرنامەی داناوە لە دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێردا دەیانخاتە ناو بەرنامەی كارەوە بۆ خزمەتكردنی هاونیشتمانیان."

 

خەیلانی ئاماژەی بەوەش دا: "بە دەرچوونی یاساكە ئەنجومەنی پارێزگاكان دەسەڵاتیان زیاتر دەبێت بۆ خزمەتكردنی هاونیشتمانیان، ئێمەش وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەرنامەیەكی تازەوە دەست بە كار دەكەینەوە."

 

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار